Kurdiska – verksamhet
هۆپ ـ هافی (HOPP HAFI) ده‌یه‌وێت یاریده‌ی ژن و کچی له‌سه‌روو هه‌ژده‌ساڵانه‌وه بدات که ده‌ستدرێژیی سێکسییان لێ کراوه و به‌زۆر باخه‌ڵیی کراون. ئێمه ده‌مانه‌وێت زانیاری و ئاگایی ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسی له‌نێو ژنانی کورد و عه‌ره‌بدا بڵاو بکه‌ینه‌وه.
ئێمه ده‌توانین ئه‌مانه دابین بکه‌ین:
- له‌و بوارانه‌دا پشتگیری و ڕاوێژ پێشکه‌ش بکه‌ین که پێوه‌ندییان به پرسی وه‌ک ده‌ستدریژیی سێکسی و هه‌موو توندوتیژییه‌که‌وه هه‌یه که به پاساوی شه‌ره‌فپارێزییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
- زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسی به کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان ڕابگه‌یه‌نین.
- بۆ دایک‌وباوکی کۆچهێن دیاری بخه‌ین که ده‌ستدرێژیی سێکسی له فه‌رهه‌نگی ئه‌وانیشدا پێش دێت و ئاگاداریشیان بکه‌ینه‌وه.
- بوار بۆ ئه‌و که‌سانه بڕه‌خسێنین که ده‌ستدرێژییان لێ کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باسی ده‌ستدرێژییه‌که بکه‌ن و داوای یارمه‌تی بکه‌ن.
ئێمه توندوتیژی به ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه زه‌ق ده‌که‌ینه‌وه، سه‌ردانی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که له‌به‌ر هۆی جۆراوجۆر ناتوانن په‌نامان بۆ بهێنن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوکاریی کۆمه‌ڵه‌کانی خه‌ڵکه کۆچهێنه‌کان و بنکه‌کانی پێشوازیکردنی ئاواره‌کان و خوێندنگه‌کانی زمانی سوێدی بۆ بیانییه‌کان SFI و سه‌نته‌ره‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵه‌کانی HOPP و ئێشکگه‌ی Somaya ـه‌ی په‌رستاران و چی و چی تر بکه‌ین.
ته‌له‌فۆن: 558 739 ـ 0762
ئێ پۆست: hopp.hafi@hopp.org
HOPP HAFI ئێمه له‌پێناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان و دوور له ده‌ستدرێژیی سێکسیدا کار ده‌که‌ین.
Hopp-hafi کۆمه‌ڵه‌یه‌کی له‌خۆبورده‌ی بێلایه‌نی سیاسی و ئایینییه که دژی ده‌ستدرێژیی سێکسی له هه‌موو پاریزگه‌ی سوێددا، کار ده‌کات. ئێمه ڕوو له‌و ژن و که‌سوکاری ئه‌و ژنانه ده‌که‌ین که ده‌ستدریژیی سێکسییان لێ کراوه و به‌زۆر باخه‌ڵییان کراوه. ئێمه ڕوو له‌و گرووپه پیشه‌مه‌ندانه‌یش ده‌که‌ین که له ڕێی کاری خۆیانه‌وه پێوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سێکسییه‌وه هه‌یه و زانیاریی زیاتریان پێویسته.
HOPP HAFI لێدوانی یه‌کبه‌یه‌ک و پشتگیریی کۆبه‌کۆ پێشکه‌ش ده‌کات
. مه‌به‌ست و ئامانجی HOPP HAFI
- کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که هاوکاری و تۆڕی پێوه‌نده‌ی له شاره‌وانیی ستۆکهۆڵم و و هه‌موو پارێزگه‌که‌دا په‌ره بستێنێت.
- کار بۆ ئه‌وه ده‌کات هه‌لومه‌رجه‌کانی پشتگیری و به‌خۆداهاتنه‌وه‌ی ئه‌وانه و خزم و که‌سی ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسییان لێ کراوه چاکتر ببن و، وه‌ک لایه‌نێکی هه‌واڵه‌کردن و داهێنه‌ری ئه‌و ڕایه گشتییانه کار بکات که
- پێوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سێکسییه‌وه هه‌یه و ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسی بگرێت.
- کاری HOPP HAFI به‌سینگی فراوانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و ڕه‌نگی به‌های یه‌کسانی هه‌موو مرۆڤێک بداته‌وه.
