Kurdiska – Sexuella övergrepp
گه‌وره‌ساڵ
ده‌ستدرێژیی سێکسی ئه‌وه‌یه که که‌سێک که‌سێکی تر ناچار ده‌کات یان هه‌ڕه‌شه له که‌سێکی تر ده‌کات بێ حه‌زی خۆی سێکسی له‌گه‌ڵدا بکات.
ده‌ستدرێژیی سێکسی ئه‌وه‌یشه که که‌سێک به هه‌لی ده‌گرێت کاتێک که‌سێکی تر بۆ نموونه بێهۆشه، خه‌وتووه، سه‌رخۆشه یان به‌نگه‌مه‌نی کاری لێ کردووه، نه‌خۆشه یان سه‌قه‌ته یان به هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر بووبێت له بارودۆخدایه که ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هیچ شتێکدا ناشکێت.
زۆربه‌ی ده‌ستدرێژ‌ییه‌کان له ماڵه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن و که‌سی نزیک ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
منداڵی خوار 15 ساڵان
له سوێد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه که سێکس له‌گه‌ڵ منداڵی خوار 15 ساڵاندا بکرێت. پێویستیش نییه ناچارکردن یان توندوتیژیی دژی منداڵی لێدا به کار بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سزا بیگرێته‌وه. دیاره که‌سی گه‌وره‌ساڵه، نه‌ک منداڵ، که به‌رپرسیی سێکسکردنی له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. که‌سێک گه‌وره‌ساڵ بێت و کاری سێکسی دژی منداڵ ئه‌نجام بدات به تاوانی ئه‌تکردنی منداڵان حوکم ده‌درێت.
منداڵی خوار 18 ساڵان
دیاره به هه‌مان شێوه‌ی توند به تاوان داده‌نرێت ئه‌گه‌ر گه‌ره‌ساڵێک کاری سێکسیی دژی منداڵێک ئه‌نجام بدات که له خوار 18 ساڵانه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ساڵه‌که دایک یان باوکی منداڵه‌که‌یه یان زڕدایک یاخود زڕباوکییه‌تی، سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌که یان گه‌وره‌ساڵێکی تره که سه‌ر به خێزانی منداڵه‌که‌یه یان پێوه‌ندییه‌کی له‌و جۆره‌ی به منداڵه‌که‌وه هه‌یه. پێویست نییه منداڵه‌که ناچار کرابێت یان توندوتیژیی له دژدا به کار هێنرابێت. که‌سێک کاری سێکسیی دژی منداڵ کردبێت به تاوانی ئه‌تکردنی منداڵان سزا ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ نموونه هاوڕێکه‌ت، هاوسێکه‌ت، ژنه‌که‌ت، باوکت، دایکت، خۆشکت، برات یان هه‌ر که‌سێکی تر ناچارت بکات بێ حه‌زی خۆت سێکسی له‌گه‌ڵ بکه‌یت، به ده‌ستدرێژیی سێکسی داده‌نرێت. هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه ناچاری شتێکت بکات که خۆت حه‌زت له کردنی نییه.
تۆ که ئه‌گه‌ر منداڵیت پێویست ناکات کارێکی سێکسی وا ئه‌نجام بده‌یت که که‌سێکی تر ده‌یه‌وێت بیکه‌یت. ئه‌گه‌ر شتێکی وا ڕووی دا بۆ گه‌وره‌ساڵێکی بگێڕه‌وه که باوه‌ڕت پێی هه‌یه.
ئه‌نجامه‌کانی ده‌ستدرێژیی سێکسی
ده‌ستدرێژیی سێکسی که له که‌سێک بکرێت به سووکایه‌تیپێکردنێکی توند و به ڕووداوێک داده‌نرێت که شۆک و ترسێکی وا به دڵدا ده‌هێنێت زیانی به‌رفراوان و قووڵ به که‌سایه‌تیی که‌سه‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌موو که‌سێک هه‌مان کاردانه‌وه‌ی نابێت کاتێک ده‌ستدرێژیی سێکسیی لێ ده‌کرێت. زۆر جار ئه‌و که‌سه‌ی کاری وای لێ ده‌کرێت هه‌ست به خه‌مۆکی ده‌کات. که‌سی تر هه‌یه شتی لێ ده‌شێوێت و ئیتر بیری بۆ هه‌ندێک شت ناچێت. ئه‌نجامی تری ئاسایی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌وه ئه‌وه‌یه که که‌سه‌که خه‌وی ده‌شێوێت، خه‌م و په‌ژاره دایده‌گرێت، کێشه‌ی سێسکیی بۆ پێش دێت، باوه‌ڕی خراپی به خۆی ده‌بێت، ئازای دێت، ماسوولکه‌کانی گرژ ده‌بن، دڵی خۆراک نابات، گیرۆده‌ی مه‌ی و به‌نگه‌مه‌نی و ده‌واوده‌رمان ده‌بێت، زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و نێوانی له‌گه‌ڵ که‌سی تردا تێک ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر یاریده و پشتگریی ڕاست بۆ ئه‌و که‌سه دابین نه‌کرێت که کاری وای لێ ده‌کرێت، زیانێکی ده‌روونیی پێ ده‌گات که تا له دنیادا ماوه درێژه ده‌کێشێت و که کاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری ژیانی به جێ ده‌هێڵێت. گه‌لێک جاریش نیشانه‌ی سترێسی پاش شۆک له‌و که‌سانه ده‌ستنیشان ده‌کرێت که ده‌ستیان به چاره‌سه‌رکردنی ده‌رده‌که‌یان ده‌کرێت.
بوێره که بیگێڕیته‌وه
زۆربه‌ی که‌سانی وا زه‌حمه‌تییه‌کی زۆر به ده‌ست ئه‌وه‌وه ده‌کێشن که بیگێڕنه‌وه. خۆ به تاوانبار زانین و دوودڵی له‌وانه‌یه لێتی پیس بکات. ڕه‌نگه پێت وا نه‌بێت که ده‌ستدرێژیت لێ کراوه به‌ڵکه ماوه‌یه‌کی درێژ له دڵی خۆتدا هه‌ڵیده‌گریت و پێی نه‌خۆش ده‌که‌ویت. بیرت نه‌چێت که هه‌رکاتێک بێت ده‌توانیت بیگێڕیته‌وه و باش بزانه که ئه‌و کاته دره‌نگ نییه.
ڕاگه‌یاندن به پۆلیس
ده‌ستدرێژیی سێکسی تاوانه. تۆ مافی خۆته که به پۆلیسی ڕابگه‌یه‌نیت. جا که‌سێک له‌گه‌ڵ خۆت بۆ لای پۆلیس ببه که باوه‌ڕت پێی هه‌یه و که له ڕاگه‌یاندنی تاوانه‌که‌دا به‌هێزت ده‌کات. ئاماده به چونکه پۆلیس پرسیاری سه‌خت و خۆییت لێ ده‌کات.
هۆپ هه فی یارمه‌تیت ده‌دات و بۆ به پۆلیس ڕاگه‌یاندنه‌که ئاماده‌ت ده‌کات.
چاره‌ی ده‌ستدرێژییه سێکسییه‌که بکه
هه‌ر مرۆڤێک تاکه‌که‌سێکه که مێژووی ژیانی خۆی هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و که‌سانه‌یش ده‌گرێته‌وه که له منداڵی‌دا ده‌ستدرێژیی سێکسییان لێ ده‌کرێت. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێک به ناچارییه‌وه چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌کردن یان شێوه‌ی ساغبوونه‌وه‌ی شۆکه ده‌روونییه‌که‌ی ده‌ستدرێژییه سێکسییه‌که وا لێ ده‌کات که کامڵ نه‌بێت و به لاته‌وه ئاسان بێت.
که‌سانێک هه‌ن که له منداڵییدا ده‌ستدرێژیی سێکسییان لێ کراوه تاکوو ئاستێک باش ده‌ژین، که‌سانی تر هه‌ن به زه‌حمه‌تێکی زۆره‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌شێکی که‌سانی وا ده‌گه‌نه خاڵێک ئیتر پێویسته چاره‌ی ئه‌و شته بکه‌ن که لێیان ڕووی داوه.
چاره‌سه‌رکردنه‌که پرۆسه‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه که زانینت به ده‌ستدرێژییه‌که زیاد ده‌کات و که ڕه‌نگه ئازاری زۆر بێت و له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوی به‌ره‌و خواستنی یارمه‌تییه بێت که که به لای زۆر که‌سه‌وه به هه‌نگاوێکی گه‌وره ده‌زانرێت.
به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بزانیت که ئه‌گه‌رچی هه‌ست ده‌که‌یت ساغبوونه‌وه‌که‌ت ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌کێشێت و بیر ده‌که‌یته‌وه که ئاخۆ ڕۆژێک له ڕۆژان ”ده‌ست به ژیان” ده‌که‌یته‌وه یان بۆت ده‌لوێت وه‌ک هه‌موو که‌سێکی ”هه‌ر هه‌بیت”، سا دڵنیابه ئێمه له هۆپ که‌سیکی وامان نه‌دیوه ئه‌م ڕێیه‌ی گرتبێته به‌ر و دوایی گوتبێتی ”ئه‌م هه‌موو ماندووبوونه‌ی نه‌ده‌هێنا”.
